Kurdistan Press - هۆشداری واشنتۆن گەیشتە بەغدا هۆشداری واشنتۆن گەیشتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری واشنتۆن گەیشتە بەغدا

رۆژنامەیەكی بەناوبانگ ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكا داوای لە عێراق كردووە سەرجەم ئیمتیازەكان لە حەشد ببڕن، خانوو و ئۆتۆمبێل لە سەركردەكانیان بستێننەوە و بودجەیان ببڕن.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئادار، رۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەنی بڵاوی كردەوە، گوشارەكانی واشنتن بۆ سەر عێراق لەبارەی حەشدی شەعبییەوە بەردەوامییان هەیە، ئەمەریكا چەند هۆشدارییەكی بە سەركردەكانی حەشدی شەعبی داوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لە ئاگاداركردنەوەكەی ئەمەریكا بۆ عێراقدا هاتووە، دەبێت حكوومەتەكەی سوودانی كار بۆ ئەوە بكات ئیمتیازەكانی بەرپرسانی حەشد ببڕێت، لەوانەش پێدانی بەنزین، وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلی حكوومی و باڵەخانە و دامەزراوە حكوومییەكان لە بەرپرسانی حەشد.

ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت، ئەمەریكا داوای كردووە بودجەی حەشد لە وەزارەتی بەرگری ببڕێت، لەگەڵ بڕینی هەموو جۆرە هاوكارییەكی حكوومی بۆ ئەو بەرپرسانە بەو مەبەستەی چالاكی و تواناكانیان كز بكات، نەتوانن سوود لە ئابووری عێراق وەربگرن و لە بەرژەوەندی ئێران و لە دژی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بەكاری بهێنن.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ئەمەریكا چەند هۆشدارییەكی بە عێراق و بە دیاریكراوی بە سوودانی دا، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشد و چەككردنی گرووپ و كۆمەڵە لە یاسا دەرچووەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه