محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی زیره‌كی وزه‌ی خۆر، دوای كۆتاییهێنان به لێخۆشبونی ئه‌مریكا له غازی ئێران بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و داوای له پارێزگاره‌كان كرد، په‌له بكه‌ن له دابینكردنی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و دانانی پرۆژه‌ی وزه‌ی خۆر.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌چو، كه تایبه‌ت بو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان و چاره‌سه‌ره زیره‌كه‌كان له میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وزه‌ی خۆر، به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با و تیمی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ره زیره‌كه‌كان و وزه‌ی نوێبوه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له پارێزگاره‌كان و ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچونه‌وه به كاری سیسته‌می وزه و توانای به‌رهه‌مهێنانیان كرا، له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی سیسته‌می وزه‌ی خۆر و پێوه‌ره زیره‌كه‌كان و شێواز و ته‌كنیكه‌كانی كۆكردنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باس له به‌شداری كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی زیره‌ك له پارێزگاكان كرا، به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه وزه‌ی به‌رهه‌م هێنراو ده‌كڕن و چاودێری نرخ و تێچون و كاره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌ده‌ستهێنانی كۆكردنه‌وه به‌پێی په‌سه‌ندكردنی ستاندارده زیره‌كه‌كان كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارێزگاره‌كانی ئاڕاسته كردوه، كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا و به‌خێرایی زه‌وییه‌كان بۆ ئه‌و پڕۆژانه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده بكه‌ن، هه‌روه‌ها لیستی ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانه بخه‌نه لیستی ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه خواستی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له پرۆژه‌كه‌دا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌بای ڕاسپاردوه ده‌ستبه‌جێ كاربكات بۆ ئاماده‌كردنی گرێبه‌سته ته‌كنیكیه‌كان به‌پێی ستانداردی تایبه‌ت و ڕێكاره ئاسانكراوه‌كان، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی زیره‌كی وزه‌ی خۆر، بۆ ئه‌وه‌ی واژۆیان بكه‌ن و ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن بۆ ده‌نگدان.
شه‌ممه‌ی ڕابردو ماوه‌ی ئه‌و به‌خشینه‌ی كه ئه‌مریكا به عێراقی به‌خشیبو له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرا، كۆتاییهات، هه‌ر بۆیه‌ش حكومه‌تی به‌غدا ناتوانێت ئه‌و غازه ئێرانییه هاورده بكات كه پێویسته بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
سودانی داوای کۆبونەوەی بەپەلە دەکات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه