Kurdistan Press - هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا كتوپڕ چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا كتوپڕ چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا كتوپڕ چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف

سەرچاوەیەكی تەناهیی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئێوارەی دوێنێ دووشەم، هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا كتوپڕ چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف و دەستیان بە پشكنینێكی وردی فڕۆكەخانەكە كردووە، بەپێی زانیارییەكان ئەوان بە دوای ئیلیزابێس تسۆركۆڤ كچە رفێنراوە ئیسرائیلییەكەدا گەڕاون.

بەپێی سەرچاوەكە، ئێوارەی دووشەم هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا كە لە هەشت ئۆتۆمبێلی جامڕەشكراو پێك هاتبوو، كتوپڕ و بێ هاوئاهەنگیی دەزگە تەناهییەكانی عێراق چوونەتە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، ئەوەش بەهۆی هەبوونی زانیاریی هەواڵگری بە بوونی تسۆركۆڤ لە ناوچەكە.

بەپێی سەرچاوەكە ئەو هێزەی ئەمەریكا چەكیان پێ بووە و بە وردی فڕۆكەخانەكەیان پشكنیوە و كامێرای تایبەتیان پێ بووە، كردەكەش بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە تەناهییە عێراقییەكان بووە، هاوكات لەگەڵ هاتنی ئەو هێزە بۆ فڕۆكەخانەكە دوو هەلیكۆپتەری لە جۆری بلاك هۆك لە فڕۆكەخانەكە نیشتوونەتەوە، كە پێشبینی كراوە بەرپرسانی ئەمەریكی و ئیسرائیلیان لە ناو بووبێت.

لە دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات لە كۆشكی سپی و رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە و لبنان، ئەگەرێك دروست بووە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی تسۆركۆڤ كچە توێژەرە رفێنراوە ئیسرائیلییەكە بە گیراوەكانی لای ئیسرائیلن، چ لە لایەن ئێران یان حزبوڵای لبنانییەوە، لە ماوەی دوایی ترەمپ گوشاری بۆ سەر سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئازادكردنی دەست پێ كردووە، بەڵام بابەتەكە بە دەستی ئێرانە و ئەگەر هەیە وەك كارتێك بەكاری بێنێت.

سەبارەت بە رووداوەكەی فڕۆكەخانەی نەجەف تا ئێستە هیچ بەیاننامەیەكی فەرمی لە لایەن عێراقەوە دەرنەچووە، سەیف رەعد شارەزای تەناهی دەڵێت، بەر لە زیاتر لە مانگێك هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا بە ناوی "نیفی سیل"، گەیشتوونەتە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدا جێگیر بوونە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانكارییەكی تەكتیكیی سەربازیی ئەمەریكی لە عێراق.

روونی كردەوە، بوونی هێزێكی تایبەت لە بەغدا، ئاماژە بۆ بوونی ئامانجی دیاریكراوی ئەمەریكا لە عێراق دەكات، ئەو هێزانە هەوڵ دەدەن دەستیان پێی بگات، سروشت و كتوپڕی و نهێنیی كردەكەی نەجەف و ناڕوونییەكەی وامان لێ دەكات وایای تێبگەین كە بە دوای ئامانجێكی دیاریكراودا دەگەڕێن، لەوانەش دۆزینەوەی كچە رفێنراوە ئیسرائیلییەكە، بەتایبەتی لە سایەی گوشارە پەرەسەندووەكانی ئەمەریكا بۆ ئەو مەبەستە.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا