Kurdistan Press - کەشوهەوای یەکەم هەفتەی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا کەشوهەوای یەکەم هەفتەی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشوهەوای یەکەم هەفتەی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

دەستەی كەشناسی عێراق رای گەیاند كە ئەوپەڕی سەختی شەپۆلی ئێستەی سەرما سبەینەی سێشەم و چوارشەم دەبێت، كە لە زۆربەی شارەكانی عێراق لە كاتی سبەیناندا پلەكانی گەرما سفر یا ژێر سفر تۆمار دەكەن، هاوكات لەبارەی كەشی مانگی رەمەزانیشەوە ئاماژەی داوە كە یەكەم هەفتەی مانگی رەمەزان كەشێكی باراناوی دەبێت. 

ئێوارەی ئەمشەو دووشەم 24ی شوباتی 2025، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق راپۆرتێكی لەبارەی كەشوهەوا بڵاو كردەوە كە لەراپۆرتەكەدا هاتووە، ئەوپەڕی سەرمای سەختی ئەم شەپۆلە سەرمایەی ئێستا بەیانیانی رۆژی سێشەم و چوارشەم دەبێت كە لەزۆربەی شارەكانی عێراق پلەكانی گەرما دەگاتە سفر یا ژێرسفر. 

زیاتر هاتووە، تا رۆژی هەینی كەشەكە بەسەقامگیری دەمێنێتەوە و هیچ ئەگەرێكی بارانبارین نییە لەم نێوانەدا و تا كۆتایی ئەم مانگەیش بەرزە پەستانی سیبری كاریگەری لەسەر كەشی عێراق و تەواوی ناوچەكە دەمێنیتەوە و كەشەكە هەر وا بەساردی دەمێنێتەوە. 

زیاتر هاتووە، پلەكانی گەرما لە هەفتەی ئایندەوە دەست بە دابەزینێكی كەم دەكەنەوە و بەشێوەیەكی گشتی لە تەواوی شارەكانی عێراق بەرزترین پلە حەوت پلە دەبێت و نزمترینیش شەش پلە ژێر سفر. 

لە راپۆرتەكەیدا، كەشناسیی هۆشداری داوە كە بەهۆی ئەم سەرما سەختەوە ئەمشەو و شەوەكانی دواتریش شەختە دروست دەبێت و هاوكات لەبارەی كەشی مانگی رەمەزانیشەوە ئاماژەی داوە هەفتەی یەكەمی مانگی رەمەزانی پیرۆز كەشەكە باراناوی دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه