Kurdistan Press - وادەی کۆتای هاتنی شەپۆلی سەختی سەرما ڕاگەیاندرا وادەی کۆتای هاتنی شەپۆلی سەختی سەرما ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی کۆتای هاتنی شەپۆلی سەختی سەرما ڕاگەیاندرا

دەستەی كەشناسیی عێراق رای گەیاند كە رۆژی پێنجشەم، كۆتایی بە شەپۆلی سەختی سەرما دێت و راشی گەیاند كە لە رۆژی هەینی بەدواوە پلەكانی گەرما بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن. 

ئەمشەو یەكشەم 23ی شوباتی 2025، عامر جابری گوتەبێژی دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی هەواڵی عێراق "واع" رای گەیاند، لە ئێستەدا تەواوی عێراق لە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەرییە و بەفرێكی زۆریش لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق باریوە. 

جابری ئاماژەی دا، ئەم شەپۆلە سارد و سەختەی سەرما لە رۆژی پێنجشەمی ئەم هەفتەیە كۆتایی دێت و ئاماژەیشی كرد كە لە رۆژی هەینی دواتر و رۆژانی پاشی پلەكانی گەرما هەنگاو بەهەنگاو دەچنەوە سەر رێچكە ئاساییەكەی خۆی و سەرما سەختەكە كۆتایی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا