Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا

ڤیان سه‌بری: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، دەبێ پێش سەری مانگ مووچەی مانگی شوبات بنێردرێ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە ماوەی رابردوودا كراوە، دەبێ پێش سەری مانگ، مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

د. ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ‌نێوان لایه‌نه‌كانی عێراق و هەروەها لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی كراوه‌ بۆ پرسی بودجه‌ و دواتر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ له ‌په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بێت پێش مانگی كۆتاییهاتنی مانگی شوبات، مووچه‌ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێدرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە لە بنەڕەتدا ڕێككەوتنەكە بەو ئامانجە بووە كە مووچە وەك ساڵی رابردوو دوانەكەوێت و مانگانە لە كاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایا عێراق پابەندی ڕێككەوتنەكە دەبێ و له‌مپه‌ری دیكه‌ دروست ناكات؟

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا