ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لەسەر چەند دۆسیەیەك كە پێوەستن بە گەندەڵیی دارایی و كارگێڕی، بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی درا.
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار كۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ، مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاریان لە پۆستەكەی دوور خستەوە.
مورتەزا ئیبراهیمی بە مەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی چەند پرسێكەوە بانگهێشتی ئەنجوومەنی پارێزگا كرابوو، بەهۆی ئەوەی وەڵامەكانی باوەڕپێهێنەر نەبوون، متمانەیان لێ وەرگرتەوە.
ئەو پارێزگارە بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیی دارایی و كارگێڕی و نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا، بڕیاری دوورخستنەوەی درا.
مورتەزا ئیبراهیمی ماوەی كەمتر لە ساڵێكە پۆستی پارێزگاری زیقاری وەرگرتووە، بەڵام لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر دۆسیەی پڕۆژەكان بۆ شارەكە، بانگێشتنی ئەنجوومەنیان كرد و متمانەیان لێ وەرگرتەوە.
وەڵام بدەوه