KurdistanPress...

CLOSE

لە داریی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی مووچەی هەرێم

دكتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، بڕی تەموویلكراو لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی 2024، كەمترە لەكۆی تەرخانكراو بۆ مووچەی هەرێم. 

ئەمشەو دووشەم 13ی كانوونی دووەمی 2024، دكتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، بەشداری كردووە لە لە کۆبوونەوەی لیژنەی داریی پەرلەمان كە تیایدا میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی( بودجە، ژمێرکاری، قەرزی گشتی) لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كرابوو.

نەرمین مەعرووف روونی كردووەتەوە كە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ بڕ و رێژەی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی پار و تەمویلکردنی پرۆژە نوێو بەردەوامەکانی وەبەرهێنان، هەمواری یاسای بودجە ، قەرزە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق، کورتهێنانی بودجە، پشکی هەرێم لە بودجە و مووچە، و چەند بابەتێکی تری دارایی.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاماژەی داوە كە بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەرکەوت تاکۆتایی مانگی 12ی 2024 لەکۆی زیاتر لە 89 تریلیۆن و 743ملیار و 203 ملیۆن دینار بۆ مووچە لە عێراق نزیکەی 10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دینار بۆ تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم  (فەرمانبەران + خانەنشینان+ چاودێری کۆمەلایەتی) خەرج کراوە کە دەکاتە رێژەی  11.96% کۆی خەرجکراو بۆ مووچەی عێراق و  6.86٪ کۆی خەرجکراوی کرداری بودجە کە نزیکەی 156 تریلیۆن و 510 ملیار دینار بووە.

نەرمین مەعرووف روونی كردووەتەوە بەم پێیەش بڕی تەمویلکراو بۆ مووچەی هەرێم لەساڵی 2024 کەمترە لە کۆی تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجەی 2024 کە بە 11 تریلیۆن و  576 ملیار و 521 ملیۆن 335 هەزار دینار خەمڵێنرابوو لە کۆی زیاتر لە 95 تریلیۆن دینار تەرخانکراوی بودجە بۆ مووچەی هەموو موچەخۆرانی عێراق لە ساڵی 2024.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه