KurdistanPress...

CLOSE

تۆمارێکى دەنگى بەرپرسێک هەرا دەنێتەوە

چه‌ند نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانده‌ی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌رچووه‌، پرسیاری له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌ دروست كردووه‌ و ئه‌م پرسه‌ی له‌ نێوه‌نده‌كاندا ورووژاندووه‌.

 تۆمارێكی ده‌نگی كه‌ دزه‌ی پێ كراوه‌، تێیدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شائیریی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار داوای له‌ چه‌كدارانی كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی سیاسیی پارێزگاكه‌كه‌ به‌رگی مه‌ده‌نی بپۆشن، ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ پارێزگای ئه‌نبار دروست كردووه‌.

ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ مشتومڕێكی به‌رفراوانی له‌ ناوه‌نده‌ ناوخۆییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناوه‌ته‌وه‌ و چاودێران پێیان وایه‌ زیان به‌ سه‌قامگیریی پارێزگاكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كڕیزی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

پێنجشه‌ممه‌، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌باره‌ی ئه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی حه‌شدی له‌ پارێزگاكه‌ بانگهێشت كرد.

پێشتریش پارێزگای ئه‌نبار كه‌ هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه‌، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی بانگهێشت كردبوو، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شائیری كردبوو.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ شاره‌زایانی بواری یاسایی و ده‌ستووری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌ زیان به‌ شیرازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ته‌واو یاساییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كاندا، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگاكه‌ ده‌بێت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه