لە عێراق پێدانی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێميش رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستانيش جێبەجێدەكرێـت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، تاوەكو ئێستا لەبارەی بە ئەليكترۆنیكردنی پارەی گەنمی جوووتیارانی هەرێمەوە ئاگادارنەكراوینەتەوە.
وتیشی،"هەر بڕیارێك كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەربكرێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، هەر كات بڕیارەكە دەربكرێت هەرێم پابەندی دەبێت".
ئەمە لە كاتێكدایە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە پڕۆسەی وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران لەمەودوا بە شێوازی ئەلیكترۆنیی دابەشدەكرێت كە هەژماری بانكی بۆ جووتیاران دەكرێتەوە لەو رێگایەوە پارەكە بە جووتیاران دەدرێت.


وەڵام بدەوه