Kurdistan Press - ڕاوێژکارێکی سوودانی لەسەر کێشەی مووچە هاتە دەنگ ڕاوێژکارێکی سوودانی لەسەر کێشەی مووچە هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاوێژکارێکی سوودانی لەسەر کێشەی مووچە هاتە دەنگ

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە هەبێت و دەڵێت، یەدەگێکی گەورە بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە. 

د. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (01-01-2025) راگەیاند: "بەم دواییانە قسەی زۆر لەبارەی نرخی نەوت، قەیرانی پارەی کاش و بابەتی دیکە کراون".

بەگوتەی مەزهەر محەممەد ساڵح، "لە کۆتایی ساڵی داراییدا پرۆسەی وردبینیی دارایی دەکرێت، هەربۆیە دواکەوتنی مووچە بۆ چەند رۆژێکی کەم روودەدات".

راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە لە عێراقدا "قەیرانی مووچە نییە؛ ئەوەی لێرە و لەوێ باسی لێوەدەکرێت راست نییە".

مەزهەر محەممەد ساڵح گوتی: " نزیکەی 100-105 تریلیۆن دینار پارەی کاش هەیە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە کە بە "نزیکەی 105 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".

ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق دواکەوت و هەندێک کەس بۆ ئەوەیان گەڕاندەوە کە کێشەی پارەی نەختینە هەیە. 

هێشتا فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11یان وەرنەگرتووە.

هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 998 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا