KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بۆ عێراق بەپەلە ئەم کارە بکەن

حوسییەكانی یەمەن، گرووپێكی شیعەی چەكدارن و كۆنترۆڵی دەسەڵات لە یەمەن دەكەن، بە هاوشێوەی میلیشیا شیعەكانی عێراق و لبنان و سووریا بە فەرمانی تاران دەجووڵێنەوە، پێشتر هەڕەشەیەكی گەوەریان بۆ سەر سعوودیە دروست كرد، لە دوای هێرشەكەی حەماس، مووشەكبارانی ئیسرائیل دەكەن و هەڕەشە لە هاتوچۆی دەریاوانی لە دەریاكانی عەرەب و سوور دەكەن، خەریكە سەرنجی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكەوێتە سەر ئەوانیش.

حوسییەكان لە بۆردمانكردنی مووشەكیی ئیسرائیل بەردەوامن، ئیسرائیلیش بەڵێنی لاوازكردنی ئەوانی بە هاوشێوەی حەماس و حزبوڵای لبنانی داوە، هەڕەشەی كوشتنی سەركردەكانی ئەو گرووپە دەكات، بەڵام وەك شارەزایان پێیان وایە چاوەڕوانی هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات لە كۆشكی سپی دەكات لە 20ی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو.

بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رۆژنامەی "عەرەبی جەدید"ی قەتەڕی راگەیاند كە بەم دواییە ئەمەریكا داوای لە عێراق كردووە چالاكیی حوسییەكان لەسەر خاكەكەی بوەستێنێت لەوانە داخستنی نووسینگەكەیان لە بەغدا، بۆیە حكوومەتی عێراق بە رژدی كار لەسەر ئەو بابەتە دەكات، روونی كردەوە، ئەمەریكا بە عێراقی گوتووە، بەردەوامبوونی چالاكییە نامەدەنیی حوسییەكان، كێشە و ئاڵۆزیی بۆ عێراق دێنن، بۆیەش حكوومەتی عێراق بەرژدی مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە دەكات بۆ دوورخستنەوەی كێشە و ئاڵۆزییەكان لە عێراق و داوای وەستانی چالاكیی ئەوانی كردووە. 

بەر لە دوو رۆژ راپۆرتێكی ماڵپەڕی "یەمەن مۆنیتۆر"ی یەمەنی ئاماژەی كرد كە حكوومەتی عێراق ئەو داواكارییەی ئەمەریكای بە نووسینگەی حوسییەكان و ئێرانییەكانیش راگەیاندووە، بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسانی سەربازیی حوسییەكان كە لە عێراق لەگەڵ كەتیبەكانی حزبوڵا كار دەكەن، چونكە ئەمەریكا پێی وایە حوسییەكان تەكنیكی پێشكەوتووی سەربازیی ئێرانی، درۆنی و مووشەكی بۆ میلیشیاكانی عێراق دەگوازنەوە. 

سەرەڕای ئەوەی حكوومەتی عێراق بەفەرمی ددان بە حوسییەكانی یەمەندا نانێت، بەڵام چەند ساڵێكە نووسینگەیەكی ئەوان لە ناوچەی جادرییە لە بەغدا كراوەتەوە، لەو رێگەوە پێوەندی بە هێزە سیاسی و میلیشیا شیعەكانی عێراق دەكەن، لە مانگی ئابی رابردووش ئاژانسی "تەسنیم"، كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازیی حوسییەكانی لە بۆردمانێكی ئەمەریكی بۆ ناوچەی جەرف سەخر لە باشووری بەغدا راگەیاند، كە لەگەڵ كەتیبەكانی حزبوڵا خەریكی پەرەپێدانی درۆن بوو.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه