كەتیبەكانی سەید شوهەدای عێراق رای گەیاند، لەبەر چەند هۆیەكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕاگرتنی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی كانوونی یەكەم، كازم فەرتوسی گوتەبێژی كەتیبەكانی سەید شوهەدا كە یەكێكن لە پێكهاتەكانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بڵاوی كردووەتەوە كە بڕوایان بە یەك مەیدانیی هەموو گرووپەكانی دژی ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەم كاتەدا و لەبەر چەند هۆیەكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، چالاكییەكانیان دژی ئیسرائیل ڕادەگرن.
فەرتوسی باسی كردووە، ئەو بڕیارەیان بۆ فەلەستینیشە، بەڵام راگرتنی شەڕ پێوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی و سەربازییەوە نییە، بەڵكو لای ئەوان پرسێكی بنەڕەتییە؛ لە هەمان كاتدا دۆخەكەش كاریگەریی لەسەر كەتیبەكانی سەید شوهەدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە چالاكییەكانمان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.
ئەوە لە كاتێكدایە بە گوتەی چاودێرانی سیاسیی عێراق، دوای شكانی بەرەی مقاوەمە لە ناوچەكە، بەشی زۆری سەركردەكانی هەڵاتوون و لە ئێران خۆیان شاردووەتەوە.


وەڵام بدەوه