Kurdistan Press - دەربارەى عێراق ئەمریکا قسەى کۆتاى کرد دەربارەى عێراق ئەمریکا قسەى کۆتاى کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەربارەى عێراق ئەمریکا قسەى کۆتاى کرد

ئەنتۆنی بلینکن، بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا و چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوت بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سوویا.

  ئاڵۆزییەکانی سووریا و کۆتایهێنانن بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەمریکای سەرقاڵکردووە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش گەڕێکی سەردانی دەستپێکردووە لە ئوردن و تورکیاوە دواتر سەردانی بەغدای کرد.

 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دەکاتەوە، هەروەها باس لە دەرفەت و ئاڵنگاریی ئەمنی ناوچەکە دەکات، باس لەوەشکراوە واشنتۆن پابەندە بە ڕێگری لە سەرهەڵدانەوە داعش بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ عێراق لەبارەی پاراستی ئاسایشی ناوچەکە.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بلینکن هەڵوێستی عێراق لەبارەی پشتیووانیکردنی سووریا لەم قۆناغە بە گرنگ زانیوە و ڕاشیگەیاندووە دەستدرێژینەکردنە سەر خاکی سووریا کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.

 بڕیارە ڕۆژی شەممە، لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆبوونەوەیەکی باڵای بەرپرس و نوێنەرانی وڵاتانی هەرێمایەتی بە ئامادەبوونی عێراق بەڕیوەبچێت کە تایبەتە بە دۆخی سووریا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا