Kurdistan Press - مەترسی گەیشتە سنوری عێراق مەترسی گەیشتە سنوری عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی گەیشتە سنوری عێراق

دوای فراوانبوونی شەڕی سووریا، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە سنوورەكانی قائیم و هاوشێوەی ساڵی 2014 دەڵێن هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵدایە.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی كانوونی یەكەم، بەگوێرەی راگەیەنراوی شانەی راگەیاندی تەناهیی عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا و فەریق روكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش، گەیشتنە دەروازەی قائیم.
 
ئاماژە بەوەش كراوە، سەردانەكە لە چوارچێوەی بەردەوامی تەواوكردنی پلان و بەسەركردنەوەی هەموو هێزەكانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵنگارییەك.
 
بەپرسانی عێراق دەڵێن، هەموو ئامادەكارییان كردووە و هیچ مەترسییەك لەسەر عێراق نییە، ئەوەیش لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە هاوشێوەی لێدوانی بەرپرسانی عێراق لێكدرایەوە لە سۆشیال میدیا، وەك ساڵی 2014 دەیانگوت هەموو شتێك باشە و سنوورەكان پارێزراون.

ئێستە عێراق سوپایەكی گەورەی بردووەتە سەر سنوورەكانی لەگەڵ سووریا و مەترسی هێرشكردنە سەر عێراق زۆر زیاتر بووە، ئەوەیش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەشێك لە سنوورەكانی لەگەڵ عێراق گرت.
 
ماوەی هەفتەیەكە شەڕ لە سووریا بەردەوامە و بەشێكی زۆری ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی سووریا بوون، ئەو وڵاتەیان جێهێشت و ئێستە مەترسی كەوتووەتە سەر دووەم گەورە شاری سووریا كە حمسە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا