د.به‌شیر حه‌داد جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت و باس له سته‌می به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له ناوخۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان كراوه به قوربانی. پێشی وایه حكوومه‌تی هه‌رێم داهاتی ناوخۆ نه‌داته‌وه به به‌غدا و خۆی بیدات به مووچه له‌و چاوه‌ڕوانییه باشتره.
به‌غدا بۆچی وا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و برسی ده‌كات؟
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌م گوتووه كه ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات شه‌ڕ فرۆشتن و بیانوو پێ گرتنه، هه‌وڵێكه بۆ له‌قاڵبدانی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا هه‌موو ئه‌و كارانه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌دانی مووچه‌یش پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان سه‌ربگرێت و حكوومه‌ت لاواز بكات ئه‌گه‌رنا مووچه چ پێوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه هه‌یه!.
سوودانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت چی؟، ده‌كرێت ئه‌ویش رووبه‌ڕووی كێشه كرابێته‌وه؟
ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنی و شكست پێ هێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، ئه‌مه شه‌ڕێكی سیاسییه و بۆ خۆیانی ده‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیشیان كردووه به قۆچی قوربانی، ده‌نا ئه‌و هه‌موو بڕیاره هه‌یه بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بڕیاری دادگای فیدراڵی هه‌یه، رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان كراون، بۆچی مووچه ناده‌ن و نانێرن ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه لاوازكردنی هه‌رێم نییه.
رێككه‌وتنی زۆر كراوه، یاسای بودجه‌ش هه‌یه، بۆچی جێبه‌جێ ناكرێن؟
به‌ڵێ چه‌ندان رێككه‌وتن له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، رێككه‌وتن له چوارچێوه‌ی هاوئاهەنگى، رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق، ئه‌و هه‌موو سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، رۆشتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا، هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێم، شتێكی یاسایی هه‌یه كه یاسای ئیداره‌ی دارایی، هه‌روه‌ها یاسای بودجه رێگه‌ی داوه كه تەرخانى زیاده بۆ پاره‌ی مووچه بكرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌گه‌ر كورتهێنان هه‌بوو، یان یاسای ئیداره‌ی دارایی چۆن باسی ئه‌وه ده‌كات؟
له هیچ یاسایه‌كدا ئه‌مه شتێكی نایاسایی نییه، نازانم بۆچی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق هه‌یه، به‌ڵام دڵنیام فشاری زۆری له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌ی خۆی جێبه‌جێ ناكات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوایه ده‌مانگوت له ده‌سه‌ڵاتی نییه، به‌ڵام یاسا رێگه‌ی پێداوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له ماده‌ی 60ی یاسای بودجه و چه‌ند یاسایه‌كی ئیداره‌ی دارایی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه جا سێكته‌ری ده‌رمانه یان به‌شه‌خۆراك و مووچه ئه‌گه‌ر هاتوو كورتهێنان هه‌بوو له هه‌ر ساڵێكدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پاره‌یه‌كی زیاتر ته‌خسیس بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه، كورتییه‌ك له مووچه‌ی هه‌رێم روویداوه بۆچی پڕی ناكه‌نه‌وه.
جگه له بودجه، هه‌رێمی كوردستان پشكی ماوه؟
به‌ڵێ، له‌لای به‌غدا هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ته‌شغیلی ماوه و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌وانه پڕی بكاته‌وه، بابه‌تی مووناقهلهش شتێكی یاساییه، یاسا بودجه‌ی رێگه‌ی پێ داوه بۆ مووچه موناقه‌له بكرێت، به‌ڵام رێگه نه‌دراوه له مووچه‌وه موناقه‌له بۆ شوێنی تر بكرێت، ئه‌مه گرنگی مووچه‌یه، ئه‌مه وه‌ك نهێنی لێهاتووه بۆچی ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ناكات، بۆیه دڵنیام فشاری له‌سه‌ره تا نه‌كرێت.
پێت وایه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق فشار له سوودانی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه؟
به‌ڵێ، ره‌نگه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن هاوڕێكانی، یان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێم چی؟، به‌غدا ده‌ڵێت داهاتی نه‌ناردووه‌ته‌وه بۆمان بۆیه پاره‌ی تر نانێرین؟
داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م ئه‌و داهاتی ناوخۆیه‌ی كه هه‌یه‌تی نه‌یداته‌وه به به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌ی كه به‌غدا ناردویه‌تی بیداته مووچه باشتره له‌و چاوهڕاونییهی به‌غدا، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه مووچه‌خۆر تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌كات، ناكرێت دوو مانگه مووچه نه‌دراوه.
وەڵام بدەوه