بهگوێرهی راپۆرتێكی كهناڵی العربیه، 22 وڵات کە زۆربەیان ئەوروپین لەگەڵ بەحرەین و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەشداریکردن لە هەوڵە گونجاوەکان بۆ دەستەبەرکردنی تێپەڕبونی سەلامەت بەناو گەروەکەدا، پێشوازی لە پابەندبونی وڵاتانی بەشداربو دەکەین بە پلانی ئامادەکارییەوە".
ئەو وڵاتانە دهڵێن، "بە توندترین شێوە سهركۆنهی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران دەکەین بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەكان لە کەنداو، هێرشەکانی سەر ژێرخانی مەدەنی لەوانەش دامەزراوە نەوتی و گازیەکان و داخستنی دیفاکتۆی گەروی هورمز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە".
بەیاننامە هاوبەشەکە سەبارەت بە گەروی هورمز لەلایەن بەحرەین، بریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، ژاپۆن، کەنەدا، کۆماری کۆریا، نیوزلاند، دانیمارک، لاتڤیا، سلۆڤینیا، ئیستۆنیا، نەرویج، سوید، فینلاند، چیک، ڕۆمانیا، لیتوانیا و فینلاند بڵاوکرایەوە.
ئەو وڵاتانە داوایان لە ئێران کردوه کە "دەستبەجێ هەڕەشەکانی و هەڵدانی موشهك و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەمو هەوڵەکانی دیکە بۆ پەکخستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروەکەدا ڕابگرێت و پابەندی بڕیارنامەی 2817ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بێت".


وەڵام بدەوه