وهزارهتى دهرهوهى عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سهر میلیشیاكان، پەیامێكی هاوشێوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، دەنێرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نامەی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی نارد، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
وەزارەتەکە لە پەیامەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پایەی سەقامگیرییە لە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆیدا، هەروەها لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پابەندی بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە. پەیامەكهى عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیامی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ دروستکردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە پەنابردنی عێراق بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە پەرۆشییەکەیەوە دێت بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەکە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بەجێبهێنێت، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی هێرشهكانى ئیسرائیل لە کەرتی غەزە و سنوورهكانى لوبنان،ههروهها بۆ ئهوهى ئیسرائیل پابەند بکات بە ڕاگرتنى هێرشه بەردەوامەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکان بهێنێت.
وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە عێراق سووره لهسهر دانبهخۆداگرتن سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتێکی دراوسێ، جەختی لەسەر گرنگی دەستێوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی ئەم ڕەفتارە شەڕانگێزانە کردەوە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنن.
هەروەها لە پەیامەکاندا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە عێراق داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنهكانى ناوچەکە و دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، بەمەش بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
عێراق داوای کردووە کە نووسراوەکە بۆ وڵاتانی ئەندام بگوازرێتەوە و وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی بخرێتە سەر ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان.
وەڵام بدەوه