محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتینەوە پێگەیشت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی تشرینی دووەم، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتینەوە پێگەیشت.
لەمیانەی پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پێوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و كۆماری فیدراڵی ڕووسیایان تاوتوێ كرد، هەروەها ڕێگەكانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەدی بهێنێت.
هەر لە پێوەندییەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە كرا، تێیدا دووپاتیان كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری زلهێزەكان بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ و ڕێگریكردن لە فراوانكردنی بە شێوەیەك كە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە و دنیا بكات.
لە بەشێكی تری پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، باسیان لە بابەتی وزە و گرنگی هاوئاهەنگیی نێوان هەموو وڵاتانی پێوەندیدار كرد، لە چوارچێوەی ڕێكخراوی ئۆپێك و گرووپی ئۆپێك پڵەس، بە مەبەستی سەقامگیركردنی نرخی نەوت و گاز لە چوارچێوەی هاوكێشەیەكدا كە نرخی دادپەروەرانە بۆ هەناردەكاران و بەكاربەران مسۆگەر بكات.
وەڵام بدەوه