Kurdistan Press - بردنی مۆبایل بۆ دەوام قەدەغەکرا بردنی مۆبایل بۆ دەوام قەدەغەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بردنی مۆبایل بۆ دەوام قەدەغەکرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بردن و بەكارهێنانی مۆبایل لە شوێنی دەوام، لە ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ قەدەغە بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی تشرینی دووەم، بەپێی نووسراوێك كە لەلایەن عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق واژوو كراوە و تێیدا هاتووە، ئەفسەران تا پلەی رائید و سەرجەم كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، نابێت مۆبایل ببەنە شوێنی دەوام و لە كاتی ئەركدا بەكاری بهێنن.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەر ئەفسەر و كارمەندێك پێچەوانەی بڕیارەكە سەرپێچی بكات، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

لەبارەی سزاكەش ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بۆ یەكەمجار بۆ ماوەی 30 رۆژ دەگیرێت، لە كاتی دووبارەكردنەوەشدا رەوانەی دادگای هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت بۆ دادگاییكردنی.

تا ئێستە هۆكاری ئەو بڕیارەی وەزیری ناوخۆی عێراق روون نەبووەتە بۆچی دراوە، بەڵام میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن، خراپیی كارەكان و ئاڵوگۆڕی نووسراوەكان لەڕێگەی سۆشیال میدیا و بڵاوكردنەوەیان هۆكارەكەیەتی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا