بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، شەوی 19 لەسەر 20ـی تشرینی دووەم لە سەعات 12ـی شەو قەدەغەی هاتوچۆ دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی دووەم، میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، بۆ سەرژمێری كاتی قەدەغەی هاتوچۆ دیاری كراوە و لە تەواوی عێراق جێبەجێ دەكرێت.
زیاتر گوتی، شەوی 19 لەسەر 20ـی تشرینی دووەم، لە سەعات 12ـی شەو قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگا و شار و شارۆكەكان دەست پێ دەكات.
زیاتر گوتی، لە 21ـی تشرینی یەكەم لە سەعات 12ـی شەو قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت و پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێیەوە پابەند بن.
روونی كردەوە، لەو كاتەی دیاری كراوە، هێزەكانی پۆلیس و سوپا بڵاو دەكرێنەوە، ئەوەیش بۆ ئەوەیە تا پرۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجامبدرێت.
بڕیارە لە 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی سەرژمێری لە تەواوی عێراق ئەنجام بدرێت.


وەڵام بدەوه