بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی 11ی 2024، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بگاته شاری ریازی پایته‌ختی وڵاتی سعودیه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌غدای پایته‌ختی عێراقی به‌ره‌و وڵاتی سعودیه به‌جێ هێشت.
نووسینگه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه سوودانی بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی هاوبه‌ش تایبه‌ت به گفتوگۆ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و لوبنان ده‌گاته سعودیه.


وەڵام بدەوه