موقتەدا سەدر كە بە شێوەی نیمچە بەردەوام هەموو هەفتەیەك ڕێنوێنیی نوێ بۆ موسڵمانانی شیعە بڵاو دەكاتەوە، ئەم هەفتەیە داوای كردووە لەناو مزگەوتەكاندا یاری وەرشی بكرێت.
لە بەیاننامەی ئەمڕۆ هەینی، هەشتی تشرینی دووەمی موقتەدا سەدر، سەكردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعیدا هاتووە، بە پشتیوانی خوا بەرەكەتی ئالوبەیت، پرۆژەی "نوێژكردن" ڕادەگەیەنم كە تێیدا لەناو هۆڵی مزگەوتەكاندا هەندێك ڕاهێنانی وەرزشی بە سەرپەرشتیی ئیمامی جومعە و ئیمامی مزگەوت و نوێنەری تایبەت و پسپۆڕی وەرزشی بەڕێوە بچێت.


وەڵام بدەوه