نووسراو بۆ تەیف سامی دەکرێت تاوەکو ڕەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران لەلایەن بەغدا بنێردرێت.
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایـی عێـراق لە قۆناغی کۆتایی دایە، لیستەکە کەمترین هەڵەی تێدا بووە، تەنانەت لیستی هەندێک وەزارەت هیچ کێشەیەکی نەبووە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاری ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسراوی خەرجکردنی گــوژمەی یەکەمی مووچـەی مانگی 10ـی بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی کردووە، گوژمەکەش زۆرە و سەدان ملیار دینار دەبێت.
وەڵام بدەوه