Kurdistan Press - کۆتا زانیاری لەبارەی سێ مووچە کۆتا زانیاری لەبارەی سێ مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتا زانیاری لەبارەی سێ مووچە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه‌ و هیچ گرفتێك نییه‌ و به‌غدا مانگانه‌ ده‌ینێرێت و سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵیش كه‌ ماوه‌ خه‌رجی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی تشرینی دووه‌م، خه‌لیل غازی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، كێشه‌ی مووچه‌ نه‌ماوه‌ و مانگانه‌ به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێتــ، ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ مانگانه‌ به‌غدا به‌بێ هۆكار چه‌ند رۆژێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌خات له‌واده‌ی خۆی.

باسی له‌وه‌شكرد، مووچه‌ی ئه‌م سێ مانگانه‌ی كۆتایی ساڵ كێشه‌ی نه‌ماوه‌ و به‌غدا هه‌ر سێ مووچه‌كه‌ ده‌نێرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریی دادگای فیدراڵیش هه‌یه‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ته‌واوی مووچه‌ ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری مووچه‌ش له‌ رابردوو كراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان باس له‌ كێشه‌و گرفتی مووچه‌ و نه‌دانی مووچه‌ ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ و خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان هه‌بێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستان داوای‌ كرد به‌ غدا مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان ره‌وانه‌ بكات و هیچ بیانوو و لێبڕینێك نه‌دۆزێته‌وه‌. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا