KurdistanPress...

CLOSE

عەمار حەکیم پەسنی کابینەی نۆیەم دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە دیداری مێریدا لە هەولێر مەسروور بارزانی لە پەنێلێكدا لەبارەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەری كێشەكانەوە رای گەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە نیازپاكی خۆی بۆ عێراق نیشانداوە لە پێناو چارەسركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و فیدراڵ، لە بەرانبەریشدا لە پەنێڵێكدا سەرۆكی رەوتی حیكمە دووپاتی لە قسەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە و رای گەیاند كە ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی رابردوودا كراوە بۆ تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوو حكوومەتەكە، لە 20 ساڵی رابردوو نەكراوە. 

ئەمڕۆ سێشەم 29ی ئۆكتۆبەری 2024، عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەمیانی بەشداری لە پەنێلێكیدا لە دیداری مێری گوتی، گوێم لە قسەكانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بوو لەبارەی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵێ بە دڵنیاییەوە حكوومەتی هەرێم نەرمی زۆری نواندوە و لەبەرانبەریشدا حكوومەتی فیدراڵیش  نەرمی زۆری نواندوە بۆ چارەسەری كێشەكان. 

حەكیم ئەوەی گوت، ئەو دۆخە سیاسییەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە لەم دوو ساڵەی رابردوودا، لە تێگەیشتن و نەرمی نواندی هاوبەش و سازان ئێمەی گەیاندووەتە ئەم چركەساتە و ئەوەی لەم دوو ساڵەی رابردوودا بە دەستهاتووە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو بە دەست نەهاتووە لەم بوارەوە. 

ئەم قسانەی عەمار حەكیمی سەرۆكی رەوتی حیكمە دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەم بەبەردەوام شاندی بۆ بەغدا ناردووە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان دوو حكوومەتەكە و لە تەواوی جارەكانیشدا لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت شاندەكان دووپاتیان لە چارەسەری كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كردووەتەوە لەسەر بنەمای دەستوور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه