ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردنى پرسی ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، هادى عامرى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى حكوومى ماده‌ى 140 چووه په‌رله‌مان و له گه‌ڵا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان، كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ى ئه‌یلوولى 2024) موحسن مه‌نده‌لاوى، له‌برى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ئاماده‌بوونى د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانى له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى حكوومى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى نێو په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ماده‌ى 140ى په‌رله‌ماندا، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌كانى كارى لیژنه حكوومییه‌كه تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور به هاوكارى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌نده‌لاوى جه‌ختی كرده‌وه، كه سوورن له‌سه‌ر ته‌شریعكردنى ئه‌و یاسایانه‌ى زیانى سه‌ر هاوڵاتیانى زه‌ره‌رمه‌ند به‌ده‌ست حزبى به‌عس و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌و سیاسه‌ته‌كانییه‌وه، هه‌ڵده‌گرێت و هه‌روه‌ها مافه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌بىر سه‌رۆكى په‌رله‌مان، گوتیشی: "پارێزگاى كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه بۆ ته‌شریعكردنى ئه‌و یاسایانه‌ى موڵك و ماڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌هۆى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌عس لێیان زه‌وت كرابوو، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌هاریكارى نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه".


وەڵام بدەوه