Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمشەو رگەیاندرا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمشەو رگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمشەو رگەیاندرا

لەدرێژەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری لەهەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/٩/٨)  کۆبونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەری کێشە ئابوری و داراییەکان لە نێوان هەردولا بەڕێوەچوو.        

لەکۆبونەوەکە هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر  فواد حسێن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و عەمار سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و لەهەرێمی کوردستانیش هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی بوون.        

کۆبونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، هەردولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕەهەندی دارایی و و ئابورییان هەیە لە سەر بنەمای یاساو دەستوور.          

لەکۆبونەوەکە پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و  کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵەسنوریەکان و ڕێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.        

بڕیارە کۆبوەنەوەکان سبەی دووشەممە درێژەی هەبێت و چاوەڕوان دەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشیان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا