شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرێت.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممە، شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێ بكرێت. كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به پێی ده‌ستوور ده‌كرێت، به تایبه‌تی مافه ده‌ستووریی و شایسته دارایی و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان و عێراق هێشتا به ته‌واوی كێشه‌ی مووچه و شایسته‌ی داراییان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌غدا جگه له‌وه‌ی به چه‌ند به‌شێك و به ده‌یان بیانوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به دواكه‌وتووی ده‌نێرێت هێشتا یه‌ك دیناری بۆ په‌ره‌پێدان و پڕۆژه‌كان و پشكی هه‌رێم نه‌ناردووه.
وەڵام بدەوه