وەزیری دارایی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت."
وەڵام بدەوه