ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی عێراقی، بڵاوی كرده‌وه، له ڕۆژانی 22 و 23ی ته‌مووزی 2024، له واشنتۆن به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و عێراق كۆبوونه‌وه و دووه‌مین گفتوگۆیان بۆ هاوكاریی ئه‌منیی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌ڕێوه چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه به پابه‌ندیی هاوكاریی ئه‌منی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌منی و له چوارچێوه‌ی ڕیككه‌وتنه ستراتیژییه‌كان له نێوان ئه‌مریكا و عێراق بۆ سالی 2008 و له چوارچێوه‌ی دانپێدانان به هاوبه‌شی گشتگیر خرانه به‌ر باس.ق
هاوكات، ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، له گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا و نوێنه‌رانی ئاژانسی هاوكاریی ئه‌منیی به‌رگریی و فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆ بووه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق، ژماره‌یه‌ك دیداری دیكه‌ی ساز دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مریكا.
شاندی ئه‌مریكا و عێراق، پابه‌ندبوونیان به په‌ره‌پێدانی تواناكانی عێراق له ڕووی ئه‌منیی و به‌رگرییه‌وه تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له قووڵكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و عێراق له ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق و له سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفتوگۆی گشتیی هاوبه‌شیی ئه‌منیی بۆ ساڵی 2024 و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن له مانگی نیسانی ڕابردوو هات، گفتوگۆی هاوبه‌شی ئه‌منیی له هاوینی ڕابردوو، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی هاوكاریی ئه‌منیی هاوبه‌شی یه‌كه‌م، هه‌ردوولا بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵا پێكبهێنن له نێوان ئه‌مریكا و عێراق بۆ شرۆڤه‌كردنی سی فاكته‌ر، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، پێداویستییه‌كانی كاركردن و ئاستی توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراق و دیاریكردنی داهاتووی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق.
گفتوگۆی هاوبه‌شی ئه‌منیی له‌سه‌ر بنه‌مای كاری لیژنه‌ی سه‌ربازیی باڵا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو و دانپێدانان به یادی 10 ساڵه‌ی ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ نه‌هێشتنی داعش له عێراق و بڕیاره به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكرێت له‌سه‌ر داهاتووی كاره‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كۆتاییهێنانی كاری لیژنه سه‌ربازییه‌كه.
هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیی عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ نه‌هیشتنی داعش له عێراق و سوریا و جیهان.
لایه‌نی عێراقی دووپاتیان له‌و كرده‌وه كه پاپه‌ندن به دابینكردنی ئاسایش و پاراستنی راوێژكاران و دامه‌زراوه دیبلۆماسیه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی.
وەڵام بدەوه