دوای ئەوەی هەواڵی ئازادکردنی 1500 چەکداری داعش لەلایەن قەسەد بڵاوکرایەوە، لایەنە ئەمنییەکانی عێراق کەوتوونەتە خۆیان و هۆزەکانی نەینەواش دەڵێن، ژمارەیەک لەوان هاتوونەتە نێو عێراق.
لە ڕۆژی 22-07-2024، هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەد) نزیکەی 1500 کەسی لە زیندانەکانی گوێرانی حەسەکە کە تایبەتە بە دەستگیرکراوانی داعش ئازاد کرد. بەدر شەممەری، ئەندامی ئەنجوومەنی هۆزهكانی ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند: “زانیاریمان هەیە لەسەر دزەکردنی 470 ئەندامی ڕێکخراوی داعش بۆ نێو خاکی عێراق هەیە، لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموكراتهوه ئازادکراون”.
شەممەری ئەوەشی گوت، سهرجهم ئهو تیرۆرستانهی ئازادکراون خاوهنی ڕەگەزنامەی عێراقین، دوای ڕووخانی داعش، لە زیندانەکانی سهر به هێزهكانی سووریای دیموكرات دهستبەسەرکراون.
وەڵام بدەوه