ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لە فەرمانگەکان دەکات لە نووسراوە فەرمییەکانیاندا ناوی پەکەکە وەکو ڕێکخراوی قەدەغەکراو بهێنن. مانگی ئاداری ڕابردوو، حکومەتی عێراق پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند.
ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێکی بۆ دامەزراوەکان ناردووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان بە پارتێکی قەدەغەکراو ناوببرێت. نووسراوەکە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکانی، بەرپرسانی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمینداریێتییە گشتییەکان، فەرمانگەکانی سەر بە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە.
وەڵام بدەوه