ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا هەواڵی دامەزراندنی چەند هاووڵاتییەكی لەدایكبووی ساڵی 1905 لەلایەن پەروەردەی پارێزگای زی قاری باشووری وڵاتەكەوە بڵاو بووەوە.
بەم هۆیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڕەخنەی توند لە حكوومەتی فیدراڵی و ئیدارەی خۆجێیی پارێزگایەكە گیراوە بەوەی یارییان بە ئەنجامی هەوڵی دامەزراندنەكان كردووە و مافی دەرچووانی زانكۆكانیان خواردووە.
بەڵام دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵییەوە راگەیەندرا كە ساڵی لەدایكبوونەكان هەڵە نووسراوەتەوە و هەڵەی چاپ بووە، ئەمەش بەهۆی زۆری ژمارەی داواكاری بۆ دامەزراندن.
وەڵام بدەوه