Kurdistan Press - کوردێک پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ھەموو عێراق بەدەست ھێنا کوردێک پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ھەموو عێراق بەدەست ھێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردێک پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ھەموو عێراق بەدەست ھێنا

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی ئامادەیی "12ی ئامادەیی" عێراق بڵاو كرایەوە، كوردێكیش لە كەركووك لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بە دەستهێناوە بە كۆنمرەی 100.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی تەمووزی 2024، كامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك بڵاوی كردووەتەوە، قوتابی "كاردۆ فەرحان عەبدولكەریم" یەكەمی لەسەر ئاستی عێراق بە كۆنمرەی 100 لە خوێندنی كوردی بە دەستهێناوە لە قوتابخانەی رۆشنبیری.

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی نووسیوویەتی، پیرۆزبایی لە خوێندنی كوردی و سەرجەم مامۆستایان دەكەم بەبۆنەی ئەم سەركەوتنە.

لای خۆشیەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بڵاوی كردەوە، لە ڕێگەی پێوەندی  تەلەفۆنییەوە ، پەیامی پیرۆزبایی  سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانیمان گەیاندە قوتابی "کاردۆ  فەرحان عبدالکریم" ، یەکەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکووکە ، لە خوێندنی کوردی.

وەزیری پەروەردە لە پەیامەكەیدا زیاتر هاتووە، پیرۆزبێت لە کەرکووک ، پیرۆزبێت لە خوێندنی کوردی  وبەهیوای سەرکەوتن بۆ  گشت قوتابیانی  کەرکووک، سوپاس بۆ مامۆستا ئازیزەکانمان لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک .

جێگەی ئاماژەیە، لە 2003ەوە تا ئێستە ئەو قوتابخانانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كەركووك خاوەندارییەتی دەكات 550 قوتابخانە و 48 باخچەی ساوایانن و نزیكەی نۆ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر لە بەشی خوێندنی كوردی كەركووك لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە مووچەكانیان دەدرێت و میلاكن لەسەر حكوومەتی هەرێم.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه