Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا

کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا، دوێنێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ كرد، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەكرێت، چوارشەم یان پێنجشەم تەمویلی پارە دەست پێ‌ دەكات.

دوێنێ‌ یەکشەممە 21ـی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا تەناهی و سەربازییەكان، لەلایەن تیمی هونەریی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ كرا.   

باس لەوەش كراوە، لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاكراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ڕەوانە كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، سەرچاوەیەكی باڵا راگەیاند، ئەمڕۆ وردبینیی لیستی مووچە دەستی پێ‌ كردووە، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەبێت، پێشبینی دەكرێت رۆژی چوارشەم یان پێنجشەم تەمویلی مووچە دەست پێ‌ بكات.

باسی لەوەش كرد، بەپێی نوێترین رێككەوتن، پێویستە لەگەڵ تەمویلی مووچەخۆرانی عێراق تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی بەربەستەكان، ئامادەیی دەربڕیوە و ئاسانكاریی تەواوی پێشكەش كردووە و هەموو لیست و زانیارییەكان بە شەفافی پێشكەشی عێراق كراون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه