لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دا هۆشیار زێباری ئاشکرای کرد، لەکاتی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی لەگەڵ هەموو لایەک گفتوگۆیان کردووە و قائانی بە نوێنەرایەتیی لایەنی ئێرانی داوای لێکردوون هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر نەکەن.
سێ براوەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، پارتی، هاوپەیمانیی تەقەدووم و ڕەوتی سەدر(ڕەوتی نیشتیمانی شیعە) هاوپەیمانەتیی سێ قۆڵیان ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام هەوڵەکانیان سەری نەگرت و هەڵوەشایەوە.
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لە کەناڵی "ئەلشەرقییە" گوتی، " ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، پێمی گوت هاوپەیمانی لەگەڵ هەموو شیعەکان بکەن نەک تەنیا ڕەوتی سەدر، چونکە ئەوانیش سەر بەئێمەن و شیعەن. هۆشیار زێباری گوتیشی، هاوپەیمانیی سێ قۆڵی پرۆژەیەکی نیشتمانیی عێراقی بوو و دەرفەت بوو بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە وڵاتدا.


وەڵام بدەوه