محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، نیوەی ئەو بڕە پارە زۆرەی لە تاوانی (دزیی سەدە) دزرا، بە قاچاخ لە عێراق براوەتە دەرەوە، ئاماژەی بەوەش داوە، پرسی دزیی سەدە خاڵێكی رەشە بە مێژووی دەوڵەتی عێراقەوە.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 تاكوو مانگی ئابی ئەو ساڵە، بڕی دوو ملیار و پێنچ سەد هەزار دۆلار لە هەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باجەکانی عێراق لە بانکی رافیدەین، لەلایەن پێنج كۆمپانیاوە دزرا کە بە (دزیی سەدە) ناوی دەركرد.
لەمبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دوێنێ شەممە 13ی تەمووزی 2024 سەردانی دەستەی دەستپاکیی عێراقی فیدراڵی كرد و سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا كردن، لە قسەكانیدا باسی لە پرسی دزییە گەورەكەی عێراق ناسراو بە (دزیی سەدە) كرد و ئاماژەی بەوە دا، ئەوە خاڵێکی ڕەشە لە مێژووی دەوڵەتی عێراق، كە بە شێوەیەكی فەرمی و لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەتەوە كراوە، گوتیشی: ”نیوەی پارەكە براوەتە دەرەوەی وڵات، لەگەڵ ئەوەش، هەوڵەكانیان بۆ وەرگرتنەوە و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكە بەردەوامە.“
وەڵام بدەوه