Kurdistan Press - دادگەی فیدڕالی بڕیاری کۆتایی دا لەبارەی ھەژماری من دادگەی فیدڕالی بڕیاری کۆتایی دا لەبارەی ھەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگەی فیدڕالی بڕیاری کۆتایی دا لەبارەی ھەژماری من

دادگای فیدراڵی له‌ وه‌ڵامی نووسراوێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ بانكه‌كانی "هه‌ژماری من" ده‌دات.

سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود له‌ نووسراوێكدا كه‌ ڕۆژی 7/1 ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردن هه‌موو بانكه‌ حكوومییه‌كان و هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكیی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه‌.

نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، ئاماژه‌ به‌ لیستێكی هاوپێچی بانكیی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات كه‌ ناوی 66 بانكی تێدایه‌ كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی  كوردستان كار ده‌كه‌ن ، به‌و بانكانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ( هه‌ژماری من) به‌شدارن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه