به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی 4ی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌نێو خاكی سووریا و مووشه‌كه‌كان له‌خاكی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئه‌وه هاتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا له نزیك سنووری عێراق - سووریا ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو به مووشه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكایان له‌نێو خاكی سووریا بۆردومان كرد كه مووشه‌ك هیرشهكهیان كردووه و توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا كه مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر بووه و له‌گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه له گوندی حه‌مه‌دئاغا له باكووری ڕۆژئاوای مووسڵ پێنج مووشه‌ك نرایه بنكه‌ی سه‌ربازی خه‌راب جیر له‌نێو خاكی سووریا.
وەڵام بدەوه