سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان بۆ قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ عێراق، پێزانینمان هەیە بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بەڵکو بایەخ ئەو پەیوەندییانە دەدەین.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" زیاتر وتی: بەردەوام دەبین لە ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ عێراق، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، وەزیری بەرگری ئەمەریکاش پێزانینی زۆر تایبەتی هەیە بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق.
سابرینا سینگ، ئاماژەی بەوە دا، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان، هەتا هەڕەشەی سوپای پاسداران لە عێراق بەردەوام بێت هێزەکانمان لەوێدا زیاتر دەکەین.
هاوکات گوتیشی: هەتا هەڕشەی داعش هەبێت لە عێراق ئێمە لەوێدا دەبین، لیژنەی باڵامان پێکهێناوە بۆ ئەوەی هەڵسەگاندن بۆ ئەرکی هێزەکانمان لە عێراق بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ئایا داعش لەناو دەچێت. تیشکی خستە سەر ئەوەش، هەماهەنگییە سەربازییەکانیان قوڵتر دەکەنەوە و بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە کە ئاسایشی ناوچەکە پارێزراوە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن"، جەخت لەوە دەکاتەوە، هۆی بوونی هێزەکانیان لە عێراق و سووریا بۆ لەناوبردنی داعشە، وەک خۆی ئاماژەی پێدا داعش هێشتا هەڕەشەیە.
سابرینا سینگ، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، هەروەها توانای هێزەکانی عێراق زۆر باشە و بەردەوام دەبن لە پڕچەک کردنیان.
وەڵام بدەوه