Kurdistan Press - ھێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت؟ ھێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت؟

شەوی رابردوو ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی لە هێرشەكەی دیمەشق و كوژرانی ژمارەیەك فەرماندەی باڵای لە باڵوێزگەكەی لە سووریا دەست پێ كرد، لە ماوەی چەند سعاتێك 185 درۆنی بۆمبڕێژكراو و 36 مووشەكی كرووز و 110 مووشەكی بالیستیی زەوی بۆ زەوی بەرەو خاكی ئیسرائیل هاوێشت، ئیسرائیل ئاماژەی كرد كە 99%ی ئەو درۆن و مووشەكانەی تەقاندووەتەوە، بەڵام كاریگەریی ئەو هێرشە لەسەر عێراق چی دەبێت؟

نەوار سەعدی، مامۆستای ئابووریی نێودەوڵەتی باسی كاریگەریی ئابووریی ئەو هێرشە، بەتایبەتی لەسەر نرخی دۆلار لە عێراق دەكات و دەڵێت، پێم وا نییە تا ئێستە هێرشەكە كاریگەرییەكی ئابووری كردبێتە سەر عێراق و نرخی دۆلارەوە، چونكە بانكی ناوەندیی عێراق پابەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی بانكی فیدراڵیی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە پێوەست بە رێوشوێنەكانی سەكۆی ئەلیكترۆنی و حەواڵەی دەرەكیی دۆلار.

روونی كردەوە، بابەتەكە ئەوكات مەترسیدار دەبێت لە حاڵەتی دەرچوونی گورزەیەك سزای ئابووری بۆ سەر دامەزراوە داراییەكان یان كەسانێك كە خاوەنی بانكن لە عێراق، ئەوانە دەبنە دروستبوونی حاڵەتێكی ترس و بە نەرێنی كار دەكاتە سەر نرخی دۆلار لە بازاڕەكان، چونكە خەڵكەكە دەترسێت و دەست بە دۆلارەوە دەگرن و پەنای بۆ دەبەن، بەوەش خواست لەسەر دۆلار زیاتر دەبێت و نرخی بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئێستە عێراق لەو سیناریۆیە دوورە.

ئەو مامۆمستایە دووپاتی كردەوە لەلایەكی تر دەكرێ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەنی ئێرانی كار بكاتە سەر نرخی ئەو كاڵا ئێرانییانەی دێنە عێراقەوە، ئەوەش بەهۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی كاتێك بۆ یەكەمجار لە مێژووی دراوی ئێران نرخی دۆلار بەربەستی 67 هەزار تمەنی شكاند، ئەوەش لە سایەی مەترسییەكان لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، بۆیە دەكرێ نرخی كاڵا ئێرانییەكانی دێنە عێراق زیاد ببێت، ئەوەی بۆ ئابووریی عێراق ئەرێنییە لەو دۆخەی ئێستە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، كاتێك نرخی خاوی برنت گەیشتە 91 دۆلار بۆ بەرمیلێك، ئەوەش بۆ عێراق باشە. 

لە رووی ئارامییەور، شارەزایانی ئەو بوارە بەدووری دەزانن هێرشەكەی ئێران كاریگەریی نەرێنی بۆ سەر دۆخی ئارامی ئەو وڵاتە هەبێت، عیماد عەلو، ئەفسەری خانەنشین و بەڕێوەبەری ناوەندی ئیعتیماد بۆ توێژینەوەی تەناهی و ستراتیجی دەڵێت، لە رووی تەناهییەوە بە دووری دەزانین بە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كاریگەری لەسەر عێراق هەبێت.

روونی كردەوە، هەموو ئاماژەكان دووپاتی دەكەنەوە كە هەمووان لەگەڵ چارەسەری سیاسی و رێگرتنن لە پەرەسەندنی سەربازی و كپكردنەوەی دۆخەكە بەو شێوەی رێگر بێت لە هەڵگیرسانی شەڕێكی فرەوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی رووی دا ئێران سەركەوت لە رەوانەكردنی پەیامەكەی و پێشاندانی هێزی خۆی لە رێگەی درۆن و مووشەكەكانییەوە، پەیامی بۆ دنیا و ئەمەریكا و ئیسرائیل رەوانە كرد بەوەی توانای وەڵامدانەوە و تێپەڕاندنی ئەو هێڵە سوورەی هەیە كە ئەمەریكا بۆ هەر لایەنێكی دیاری دەكات كە بیەوێ دەست بۆ ئیسرائیل درێژ بكات.

ئەو شارەزایە پێی وایە كە ناوچەكە لەبەردەم قۆناغێكی نوێدایە كە بنەما و یاساكانی رووبەڕووبوونەوەی تیادا گۆڕاوە و زۆر هاوكێشەی لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی بەرانبەر بە یەكتری لەلایەن ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریكای تیادا دەگۆڕێت، هاوكات سووریا زیاتر لە پێشوو بە كاردانەوەی سەربازی بەرانبەر بە هێرشەكەی ئێران كاریگەر دەبێت، بەتایبەتی لە دژی میلیشیاكانی ئێران، بێ ئەوەی ئەو كاریگەرییەی لەسەر عێراق هەبێت.

شەوی رابردوو دوای ئەوەی ئێران بە دەیان درۆن و مووچەكی ناوەند و دوورهاوێژ هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە دووپاتی كردەوە كە لە هەموو هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل سەركەوتوو بوون و ئامانجەكان تەواو سەربازی بوون، چەندان ئامانجی گرنگی سوپای ئیسرائیلیان پێكاوە، دووپاتی كردەوە كە هەر هەڕەشەیەكی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە، لەلایەن ئێمەوە وەڵام دەدرێتەوە.

هەر دوای هێرشەكە سوپای ئیسرائیل ئاماژەی كرد كە ئێران زیاتر لە 300 هێرشی جیاجیای كردووەتە سەر ئیسرائیل، لەوانە لە رێگەی مووشەكی بالیستی و درۆن و مووشەكی كرووز، كاتێك لە زیاتر لە 120 مووشەكی بالیستی، ژمارەیەكی زۆر كەمی گەیشتە ناو سنوورەكانی ئیسرائیل و ئەوان لە بنكەی ئاسمانیی نەفاتیم كەوتنە خوارەوە و زیانێكی سووكیان بە بنكەكە گەیاند، بۆیە ئێران لە پەكخستنی بنكە ئاسمانییەكە و زیانگەیاندن بە توانای ئاسمانییەكانی ئیسرائیل شكستی هێنا.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه