نێچیرڤان بارزانی: جەختمان لە پشتیوانی حکومەتەکەی سوودانی کردەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتی: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربونییەوە تا ئێستا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، جا کێشەکان لە هەرێم یان لە عێراق بوبێت
ئەوەشی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەماندا جەجتمان لە پشتیوانی کارنامەی حکومی کرد، هەروەها جەختمان لە جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو رێککەوتنە کردن کە حکومەتی لەسەر پێکهاتووە و هیوادارین بگەیەنە رێککەوتنێکی گشتگیر، هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێت
لەکۆتایشدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەماندا لەسەر دۆسیەی نەوت گفتوگۆمان کرد، هیوادارین بە زوترین کات لەسەر ئەم دۆسیەیە بگەیەنە رێککەوتنی تەواو
وەڵام بدەوه