وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌رخی به‌غدا بڕیارێكی پێشوی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا به‌یاساییبونی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا و تانه لێدانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له بڕیاره‌كانی دادگای كه‌رخ، كه دوابه‌دوای بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دژ به یاسای نه‌وت و گازی كوردستان ده‌رچوبو، دادگای كه‌رخ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وردبینین له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پێشوی خۆیدا".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ دوباره تانه‌ی له بڕیاره‌كاندا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ دوباره تانه‌ی له بڕیاره‌كاندا به‌ڵام دادگای پێداچونه‌وه‌ی عێراق بڕیاری دایه‌وه به په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌رخ، به‌مه‌ش له ڕوی یاساییه‌وه یه‌كلابوه‌وه كه گرێبه‌سته‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان كارا و دروستە".
وەڵام بدەوه