ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ کرد، کۆبوونەوەکە لەماڵی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق ئەنجامدەدرێت و ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی ئامادەدەبن.
لە کۆبوونەوەکە سێ پرس یەکلایی دەکرێتەوە.
١- کۆی ئەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ 12 مانگی ساڵی 2025 پێویستیتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.
٢- جیاکردنەوەی لیستی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانی ئەمساڵ لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، وەرگرتنی پاداشتی 12مانگی خانەنشینی.
٣- ئامادەکردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مووچە مانگی 12 ساڵی ڕابردووە.
هەموو ئەم بابەتانە بە بەهاوبەشی شاندی هەرێم و بەغدا لە هەولێر ئامادەکراون و بێ کێشەن، لە کۆبوونەوەکەدا بریاری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە دەدرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بوو لە پەرلەماندا.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا لێکگەشتنێکی گشتیی پەسەند کراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان."
وەڵام بدەوه