Kurdistan Press - ھێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا دەسپێدەکەینەوە ھێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا دەسپێدەکەینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا دەسپێدەکەینەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە سەركردەی میلیشیای نوجەبای عێراق ئاشكرای كرد كە هێوركردنەوەی دۆخەكە و ڕاگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا كاتییە و بەم زووانە دەست پێ دەكەنەوە.

ئەكرەم كەعبی سەركردەی میلیشیای نوجەبای نزیك لە ئێران لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كە ئەو هێوركردنەوە كاتییەی هەیە، تاكتیكە و بۆ ئەوەیانە هێزەكانی دووبارە ڕێك بخەنەوە و دابەشیان بكەنەوە.

دەشڵێ: "چەند ناپاك و بەكرێگیراوێك، وڵاتی خۆیان و دین و ویژدانیان بە داگیركەر فرۆشتووە و زانیارییان لەبارەی هێزەكانی بەرگری و پێگەكانمان بە داگیركەر داوە، بۆیە بە پێویستمان زانی دووبارە هێزەكانمان ڕێك بخەینەوە و گیانی برایەكانمان بپارێزین، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ جارێكی تر بە شێوەیەكی نوێ هێزەكانمان بڵاو بكەینەوە".

جێی باسە ماوەی 20 رۆژ دەبێ میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە ئێران هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا راگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان گورزی كەمەرشكێنیان لێ دان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه