Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی عێراق داوایەک لە ئێران دەکات وەزیری دەرەوەی عێراق داوایەک لە ئێران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی عێراق داوایەک لە ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمی داوای لە ئێران دەکات کە لێنووردن بکات لەسەر ھێرشەکەی بۆ سەر ھەولێر

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ماڵپەری “ناشناڵ”ـی ئیماراتی:

ئێرانییەکان دەڵێن گوایە هێرشیان كردووه‌ته‌ سەر بنکەکانی مۆساد و ئەمە جاری یەکەمیشیان نییە کە ئەم هێرشانە بکەن. ئەمە جاری دووەمە کە شاری هەولێر مووشەکباران دەکەن ،دەشزانن کە دەنگۆی ئەوەی کە بنکەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ بنەمایە”.

كه‌س باوه‌ڕ به‌ پڕوپاگه‌نده‌كانی ئێرانییه‌كان ناكات ، دیار نییه‌ ئێرانییه‌كان ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌ به‌ كێ ده‌فرۆشن، بۆ رای گشتی خۆیان یان بۆ كه‌سانی دیكه‌؟ كه‌س باوه‌ڕ به‌ پڕوپاگه‌نده‌كان ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌وان هاووڵاتیی سڤیل و منداڵێكی 11 مانگیان شه‌هید كردووه‌، كه‌چی بانگەشه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تیرۆریستیان بە ئامانج گرتووە و بنکەی مۆسادیان مووشەکباران کردووە.

هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر” بێ بنەمایە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی باسیان له‌و هێرشانه‌ كردووه‌ و ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كان خودی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نەیاندەزانی کە باس لە چی دەکەن و هه‌ر به‌رپرسێكی ئێران به‌ جۆرێكی جیاواز باسی له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌كرد. وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆتایی دا رایگەیاند داوا دەکەین ئێران داوای لێبووردن بکات لەسەر هێرشەکەی هەولێر و بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه