بانکی ناوەندی له باره‌ی كه‌مبوونی نه‌ختی دیناری عێراق ھاتە دەنگ، ڕێنمایی نوێش دەرکرد . عه‌لی عه‌لاق، به ئاژانسی ڕه‌سمی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی كه‌مبوونی نه‌ختی دیناری عێراق له بانكی ناوه‌ندییدا ده‌وترێت، ڕاست نیه. بانكی ناوه‌ندیی به‌رده‌وامه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خواستانه‌ی له سه‌ر دینار هه‌ن.
وتیشی: بانكی ناوه‌ندی ڕێكاری پێدانی دۆلاری به گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵات پێشخستووه
عەلاق روونیشیکردەوە، ڕێكاره نوێیه‌كه به‌م نزیكانه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر گه‌شتیارێك له ڕێگه‌ی خۆتۆماركردنی له سه‌كۆیه‌كی تایبه‌تی داراییدا مافی به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری ده‌بێت و دواتر له فڕۆكه‌خانه‌كاندا دۆلاری پێویستی پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه، دۆلار ته‌نیا بگاته ده‌ستی گه‌شتیاری ڕاسته‌قینه.
وەڵام بدەوه