Kurdistan Press - نامەیەک گەیانرایە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نامەیەک گەیانرایە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەیەک گەیانرایە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

ئەمڕۆ هەینی 23ی شوباتی 2024، ژمارەیەك لە چالاكوانانی كورد لە بەریتانیا لە رێگەی دوو رێكخراوی كوردییەوە رایان گەیاند كە نامەیەكیان گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق لەدژی پێكهاتەكانی كوردستان. 

هەردوو رێكخراوی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاروباری مرۆیی و ناوەندی رەوەندی كوردستانی لە بەریتانیا سەردانیی نووسینگەی ریشی سوناكی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیانیایان كرد و نامەیەكیان رادەستی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كردووە كە چەند داواكارییەك لە خۆ دەگرێت. 

دوو رێكخراوە كوردییەكە داوایان لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كردووە كە چاودێری بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بكات، چونكە دادگاكە بێلایەن نییە و هاوكات پرسی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەشێكی تری لە ناوەڕۆكی ئەو نامەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا كراوە لەلایەن ئەم دوو رێكخراوە. 

جێگەی ئاماژەیە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پێشووتر چەندان جار دووپاتی لەسەر پێكەوەژیان و دیموكراسی و پاراستنی مافی پێكهاتەكان كردبووەوە لە هەرێمی كوردستان. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه