Kurdistan Press - نێردەی جۆبایدن قسەی کۆتایی ئەمریکا گەیاندە سوودانی نێردەی جۆبایدن قسەی کۆتایی ئەمریکا گەیاندە سوودانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نێردەی جۆبایدن قسەی کۆتایی ئەمریکا گەیاندە سوودانی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نێردەی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆ بووەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كریستۆڤەر كۆنز سیناتۆری ئەمریكی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆنگرێس، وەك نێردەی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەردانی عێراقی كردووە و لەگەڵ سوودانیدا كۆ بووەتەوە و ڕێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراقیان تاوتوێ كردووە.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە قۆناغی دوای دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق كردووە، بە جۆرێك پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدا بە گوێرەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان پارێزراو بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا